ده‌ست به‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌و ستراتیژییه‌كه‌ى سلێمانى ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو، پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ و گرنگ و ستراتیژیی له‌ شارى سلێمانى بخرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و ئیشكردن تیایدا ده‌ستپێبكات.

ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پرۆژه‌ى هێڵى سێیه‌مى ئاوى دوكان بۆ سلێمانى ئیشوكاره‌كانى بۆ دروستكردن ده‌ستیپێكردووه‌ و زه‌وییه‌كانى بۆ ته‌رخانكراوه‌ و كارى نه‌خشه‌ى بۆ كراوه‌”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پرۆژه‌كه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌كات و ماوه‌ى پرۆژه‌كه‌ش 30 مانگه‌ و له‌ رۆژانى داهاتوو كۆمپانیاكه‌ ده‌ست به‌ كاركردن ده‌كات”.

باسى له‌وه‌شكرد “بودجه‌ى پرۆژه‌كه‌ زیاتر له‌ 423 ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ پرۆژه‌ گرنگ و گه‌وره‌كانى خزمه‌تگوزاریی له‌ سنوره‌كه‌ و به‌ ته‌وابوونى كێشه‌ى ئاوى سنوره‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌كات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان