مەودا میدیا-
دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەیی و لە رۆژی 2019/10/9، سوپای تورکیا بەهاوکاریی چەکدارە بە کرێگیراوەکان هاوشێوەی داگیرکردنی عەفرین پەلاماری بەشێکی تر لە خاکی رۆژئاوای کوردستانیان دا‌و داگیریان کرد و دواتر بە ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەیی و جێگیرکردنی عەرەبی هاوردە و خێزانی چەکدارە بەکرێگیراوە عەرەبی و بیانییەکان گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکەیان دەستپێکرد.
مەحمود خەلیل (سیامەند عەفرینی) جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە رایگەیاند “وه‌ک جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی 29ی كانونی دووه‌م و دوای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ شاری عه‌فرین، سبه‌ینێ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی، یه‌كه‌م كاروانی ئاواره‌كان به‌ره‌و شاری (سهرێكانێ) به‌ڕێده‌كه‌ون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كاروانه‌كه له (648) خێزان پێكهاتووه، له خاڵی كۆبوونه‌وه له شارۆچكه‌ی توینه به‌رانبه‌ر كه‌مپی واشوكانی له شاری حه‌سه‌كه‌وه به‌ره‌و شاری (سهرێكانێ) به‌ڕێده‌كه‌ون”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، عەرەبی هاوردە و چەکدارە بەکرێگیراوەکان بەردەوام پەلاماری ئەو هاوڵاتییە کوردانە دەدەن کە هەوڵی گەڕانەوە دەدەن بۆ سەر ماڵ و زەوییەکانیان لەسنوورەکە و هەڕەشەی کوشتن لە ئاوارەکان دەکەن و ئامادە نین دەستبەرداری ماڵ و زەوی داگیرکراوی هاوڵاتییانی کورد ببن و لەنێو خۆیاندا مامەڵەی پێوەدەکەن.
ب ح