مەودا میدیا-
وەزارەتی گەیاندنی عیراق لیستی 16 کۆمپانیای دابینکاری ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەهۆی دواکەوتنی مووچە بۆ ماوەی حەوت رۆژ، پێویستە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەبێ بەرانبەر ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن.
وەزارەتی گەیاندنی عیراق رایگەیاند “هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات یان پارەی زیادە لە هاوڵاتییان وەربگرێت، بەشداربووانیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (5019)ەوە بکەن و فەرمانگەکانی وەزارەتەکەیان ئاگادار بکەنەوە”.
بڕیارەکەی وەزارەتی گەیاندنی عیراق هەریەک لە کۆمپانیاکانی (ئەرسلینک، ئای کیو، سوپەرسێڵ، نوخبەی عیراق، تەریق سورەیا، عیراق سێڵ، هیلال رافیدەین و سەباح) دەگرێتەوە کە دەبێت ئینتەرنێتی خۆرایی بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن.
ب ح