مەودا میدیا-
پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتانە سەر گوندی (نەی) لە شاری مەریوان و شەش هاوڵاتییان بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکردووە.
پێگەی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند “هەریەک لە (زانیار ئەسوار، ئاریا مەعرووفی، پشتیوان تاتار، سامان خوسرەوی، هاوڕێ پەروازە و سارۆ رۆشەنی،) لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی رژێم بە چەندین ئۆتۆمبێل هێرشیانکردووەسەر ئەم گوندە و بەبێ بڕیاری دادوەر، دوای چوونە ژوورەوەیان بۆ ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاوڵاتییانە، دەستبەسەر کردنەکەیان بە شێوەی کۆمەڵە و تاکڕەوانە ئەنجامداوە”.
ب ح