دۆزی ژن

نەتەوەیەكگرتووەكان: %10 ی كچانی جیهان رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوەیەكگرتووەكان: %10 ی كچانی جیهان رووبەڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت ساڵانە ملیۆنان كچ و كوڕ لە جیهاندا رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی دەبنەوە، باس لەوەشدەكات گێچەڵ و تووندوتیژیی سێكسی لە هەموو شوێن و كۆمەڵگەیەكدا هەیە و چینێكی دیاریكراوی نەگرتووەتەوە.

 بە گوێرەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەستدرێژیی سێكسی و گێچەڵكردن بە منداڵان دیاردەیەكی جیهانییە و لە هەموو گۆشەیەكی جیهاندا روودەدات، بۆیە گێچەڵی سێكسی دژی منداڵان سنووری نییە، منداڵان لە ماڵ، گەڕەك، خوێندنگە و شوێنەكانی دیكە رووبەرووی ئەو كێشەیە دەبنەوە. 

وەك نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە "زۆربەی رووداوەكان كاتێك روودەدەن كە منداڵان لەلایەن كەسێكی ناسراو یان كەسێك كە متمانەیان پێدەكەن رووبەڕووی گێچەڵ و دەستدرێژیی سێكسی دەبنەوە". 

بەپێی ئامارێكی نەتەوەیەكگرتووەكان"  120ملیۆن كچ لە جیهاندا هەن كە لە خوار تەمەنی 20 ساڵییەوە رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بوونەتەوە و ٪10ی كچانی جیهان ئێستا تەمەنیان لەنێوان 18-29 ساڵدایە و رووبەڕووی جۆرێك لە گێچەڵی سێكسی بوونەتەوە، هەروەها لە هەر 25 منداڵێكی كوڕ یەكێكیان رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی بووەتەوە".

هەر بەپێی ئامارەكە" ٪90ی ئەو كچانەی بە منداڵی دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر دەڵێن، یەكەمین كەس كە گێچەڵی پێكردوون ناسراویان بووە، هەروەها زۆربەی تاوانەكانی تووندوتیژی و گیچەڵی سێكسی لەكاتی بوونی رووداوی ململانێی چەكداری لە ناوچەیەك، كارەساتی سرووشتی  یان دۆخێكی ناهەمواری مرۆیی روودەدەن".
 
تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ لە ئەمەریكا نزیكەی 400 هەزار منداڵ لە دایك دەبن كە ئەنجامی دەستدرێژیی سێكسین بۆ سەر كچانی خوار تەمەن 18 ساڵ، ئەمەش هەر بەپێی ئامارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان