کوردستانی

یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
مەودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 بخرێتە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئاماژە بەوەشکراوە ته‌واوی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌ و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "له‌بریارێكدا به نوسراوی ‌ژماره‌ 7959  له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به‌ واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ ژمیریاریه‌كانی  یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه‌ یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌و پێیه‌ش هاوتای هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ بۆ كراوه‌ له‌ ماده‌ی ‌ 3 ناو یاسای  ژماره‌ 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "به‌ جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی ماده‌ 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی ‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه‌ یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan