کوردستانی
دابەشکردنی پارەی جوتیاران بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی عیراق بڕیاریدا لەبارەی خەرجکردنی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانیش رایدەگەیەنێت دەستکراوە بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستکراوە بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارەی بەشێکیان دابەشکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەمساڵ بڕی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر بووە و نزیکەی 164 تەن گەنم وەرگیراوە، هەروەها ئەم برە پارەی کە بۆ جوتیارانی سلێمانی هاتووە 13 ملیار و 60 ملیۆن دینارە".
س.س