کوردستانی
ئەو كوردەی سوپای توركیا لە هێلیكۆپتەر بەریدایە خوارەوە گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی لە هێلیكۆپتەر فڕێدرایە خوارەوە و 20رۆژ لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدا بوو، ئەمڕۆ سەرڤەت تورگوت كە هاوڵاتیەكی باكووری كوردستانە گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی باكووری كوردستان بڵاویانكردەەوە "رۆژی 11ی ئەیلول لە هەرێمی شاخێوان و هەرێمی ئەلكێ-ی سەر بە شرناخ سوپای توركیا دەستیان بە هێرشی سەربازیی كردووە، لەو هێرشەدا سەربازانی توركیا دوو هاوڵاتییان بە ناوەكانی عوسمان شیبان و سەرڤەت توورگوت دەستبەسەر كردووە".
وەك ئەو میدیایانە ئاماژەیان پێداوە "پاش دوو رۆژ، ئەو دوو هاوڵاتییە بە برینداری لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێكۆڵینەوەی وان بینران، لە راپۆرتی نەخۆشخانەكەدا لە سەر ئەم دوو كەسە كە بە شێوەیەكی زۆر سەخت بریندار بووبوون هاتووە (سەرڤەت و عوسمان لە هێلیكۆپتەرەوە فڕێدراونەتە خوارەوە و ئەشكەنجەیەكی زۆر دراون)".
سەرڤەت تورگوت كە باوكی حەوت منداڵە لە پاش 20رۆژ مانەوەی لە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی لێكۆڵینەوەی وان، بەهۆی زۆریی ئەشكەنجە و سەختیی برینەكەیەوە ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.