عیراقی

جارێکی دیکە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراقدا راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراقدا راگرت
مەودا میدیا - کاروان نوری

تورکیا بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراقدا رابگرێت، لە ئێستادا تەنیا گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە تورکیاوە بۆ بەغداد رێگەپێدراوە.

دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عیراق رایگەیاندووە "تورکیا بڕیاریداوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عیراقدا رابگرێت، دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی عیراق هۆکاری ئەو بڕیارەی تورکیای بۆ رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەڕاندووەتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە ئێستادا تەنیا گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عیراق لە تورکیاوە بۆ بەغداد رێگەپێدراوە و هاوکات عیراق هەوڵ دەدات کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان بکات".

ئەمە لە کاتێکدایە لەو کاتەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغداد دەستیپێکردووەتەوە، تورکیا چەند جارێک گەشتەکانی لەگەڵ عیراقدا راگرتووە.

ک.ن

 






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان