کوردستانی
داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك داوا دەکات لایەنی کەم دوو هەفتە یان مانگێک قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە دهۆک رابگەیەندرێت.
نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی دهۆک رایگەیاند "داوامان كردووه له ئیداره‌ی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو هه‌فته یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت زۆرباشتره له‌شاره‌كه رابگه‌یه‌نن، ئێستاش هه‌مان داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له دهۆك به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان رابگه‌یه‌نن".
بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌گه‌ر دوو هه‌فته قەدەغەی هاتوچۆ له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موومان ده‌بێت و ژمارەی تووشبووان کەمتر دەبێتەوە بە کۆرۆنا".
س..س
س..س