کوردستانی

عیراق و کوردستان دەبنە چەقی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و کوردستان دەبنە چەقی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ململانێکانی نێوان وڵاتانی ئێران و ئەمەریکا بەردەوامی هەیە و عیراق و هەرێمی کوردستانیش بووەتە مۆڵگەی ئەو ململانێیە، شارەزایەکی سیاسیش رایدەگەیەنێت دەبێت لایەنەکانی عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پلانیان هەبێت بۆ ئەو رووداوانەی کە بەهۆی ململانێکانی ئەمەریکا و ئێرانەوە روودەدەن بەتایبەت دەبێت لایەنەکان یەکگرتووبن.

سەرهەد شێخە، ماستەر لە جوگرافیای سیاسی لە بارەی ئاڵۆزی و کێشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ مەودا میدیا دواو وتی "مێژووی ململانێکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران چەندین کۆڕانگاری بەخۆیەوە بیننیەوە ئەو ململانێیەش بە دیاریکراوی لە دوای ساڵی 1979 کە شای ئێران روخا و خوێندکارانی ئێران پەلاماری باڵیۆزی ئەمەریکا درا لە تاران و 52 دیبلۆماتکار و هاوڵاتی ئەمەریکا بە بارمەت گیران، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا کاردانەوەی هەبێت و سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێت ئەویش راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و بلۆککردنی پارەی بەرپرسانی ئێران بوو ".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە ساڵی 1979وە تاوەکو ئێستا ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوامی هەیە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێران دەیەوێت ئەو شۆڕشەی لە ساڵی 1979 دروستبوو بیباتە ئەو وڵاتانەی کە بەشێکی دانیشتووانەکەی شیعە مەزهەبن بە تایبەت عیراق و لوبنان و یەمەن و سوریا، ئەمەش وایکردووە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتانە بخاتە ژێر مەترسی ئەو گروپانەی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سەر بە ئێرانن".

سەرهەد شێخە ئەوەشی خستەڕوو "لەدوای رووخانی رێژمی بەعسەوە ئەمەریکا دەویست عیراقێکی دیموکراتی و سەقامگیر دروست بکات، بەڵام ئەمەریکا رووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت بووە نەیتوانی پرۆژەکەی جێبەجێ بکات، هەروەها لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانەوە ململانێکانی نێوان  ئەمەریکا و ئێران چووە قۆناغێکی نوێوە".

ناوبراو وتی "ئەمەریکا نایەوێت عیراق جێبهێڵێت، بەڵکو تاکۆتایی ململانێ و بەربەرەکانی ئیران دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەو پێگە جوگرافیایە کە عیراق هەیەتی، بۆیە هەم لای ئەمەریکا و هەم لای ئێرانیش گرنگە"، وتیشی "دەبێت لایەنەکانی عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پلانیان هەبێت بۆ ئەو رووداوانەی کە بەهۆی ململانێکانی ئەمەریکا و ئێرانەوە روودەدەن بەتایبەت دەبێت لایەنەکان یەکگرتووبن".

باسی لەوەشکرد "پێویستە کورد پلان و بەرنامەیەکی باشی لەگەڵ ئەمەریکادا هەبێت و رێککەوتنێکی کۆنکرێتی لەگەڵ ئەنجام بدات، چونکە بەپێی ئەگەر و پێشبینییەکان ئەمەریکا لایەنی سەرکەوتوودەبێت لەو ململانێیە و ئێران شکستدەهێنێت".

لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی چوارشەممەی شاری هەولێر سەرهەد شێخە رایگەیاند "پێدەچێت کاری ئەو مووشەک بارانکردنەی هەولێر ئێران بێت کە وەک پەیامێک دەیدات بە ئەمەریکا کە هیچ شوێنێکی عیراق بۆ ئەمەریکا ئارام نییە ئەگەر ئێران بیەوێت، بۆیە دەبێت ئەمەریکا لەو پەیامە تێبگات و پلان و بەرنامەی هەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan