کوردستانی

مەسرور بارزانی: حکومەت مووچەی كەمنەكردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: حکومەت مووچەی كەمنەكردووەتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران رایگەیاند، حكومه‌ت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێی خۆش نییه‌ ده‌ست بۆ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببات و كه‌می بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆگونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، وتیشی، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ برپرسیارێتی بكات ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك چین و توێژێك یان شتێكی سیاسی بێت، كه‌ هه‌ندێك براده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان لێ بكه‌ن به‌ خاوه‌ن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران رایگەیاند "ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌مووتان زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌ین بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشتر بێت و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌ لێمان رازی بن خه‌ڵك لێمان رازی بن، ئه‌وه‌ی نه‌كراوه‌ دڵنیابن پێمان نه‌كراوه‌، به‌ڵام دڵنیا بن له‌ باشتركردنی بارودۆخی كوردستان له‌ ئێوه‌ زیاتر په‌رۆشین".

سەرۆكی حكومەتی ئەوەشی ئاشکراکرد"جێگەی داخە‌ تا ئێستا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی به‌ ته‌واوه‌تی نه‌سڕاوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ كابینه‌ له‌گه‌ڵمانن هه‌وڵمانداوه‌ كاڵتری بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ر نه‌یهڵێین، پێشێلی هه‌ندێك شت ده‌كرێت و قاچاخچێتی هه‌یه‌، به‌ڵام لیژنه‌ی پێویست پێكهێنراوه‌ و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامین و هه‌رگیز رێگه‌به‌وه‌ ناده‌ین به‌رده‌وام بێت، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران سەرۆكی حكومەت ئاشکرایکرد "ئێمە دوو سەرچاوەی داهاتمان هەیە ، یه‌كێكیان نه‌وته‌، ئه‌وه‌ی دیكەیان‌ داھاتی ناوخۆییه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ حكومه‌تی عێراق، به‌داخه‌وه‌ له‌ زۆر قۆناغ حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی نه‌ناردووه".

لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی هه‌لیكار بۆ یه‌كه‌مه‌كان مەسرور بارزانی گوتی " ئایا حكومه‌ت به‌ دامه‌زراندن هه‌ر كه‌سێك داوای ئیشوكار بكات داوای دامه‌زراندن بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ له‌ هیچ سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئابووريی دونیا دابنێی ئه‌گه‌ر چاوی خه‌ڵك له‌ حكومه‌ت هه‌بێت، به‌ڵێ خه‌ڵكی شایسته‌ و زیره‌ك هه‌یه‌ و پێویستن دابمه‌زرێن، نه‌ك بۆ موزایه‌دات و رازیكردن و خۆشیرینكردن، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ برپرسیارێتی بكات ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك چین و توێژێك یان شتێكی سیاسی بێت، كه‌ هه‌ندێك براده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان لێ بكه‌ن به‌ خاوه‌ن".

مەسرور بارزانی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم روونیکردەوە "حكومه‌ت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێی خۆش نییه‌ ده‌ست بۆ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببات و كه‌می بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆگونجاندنه‌ له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، حكومه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویستی بووه‌، له‌به‌ر ده‌ستی بووه‌، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا شته‌ پێویسته‌كان خه‌رجی بۆ دابینكردووه‌، نه‌مانویستووه‌ مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، من له‌ ئێوه‌ زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م حكومه‌ته‌ و هاوڵاتیان وه‌كو خۆی و له‌كاتی خۆی بدرێت، به‌ڵام كه‌ نه‌تبێت ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئه‌و براده‌رانی باسی ده‌كه‌ین فه‌رموون با بیده‌ین، منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، به‌ڵام چۆن و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌م پێ نیشان بده‌ن". 

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan