کوردستانی
سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە کەسێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە کەسێکیان بە فێڵ بردووەتە باخێک لە مێرگەپان و دوای ئەوەی ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدەن سەریشی دەتاشن.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە کەسێکیان بە فێڵ بردووەتە باخێک لە مێرگەپان و دوای ئەوەی ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدەن سەریشی دەتاشن.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "لەبەرواری 1ی تشرینی یەکەم چەند تۆمەتبارێک بەفێڵ هاوڵاتیەک دەبەنە باخێک لەسنوری مێرگەپان، پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتیەکە و ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێدەکەن و سەری دەتاشن، بەشێوەیەک بەپێی راپۆرتی پزیشکی 19برینداری بەجەستەیەوە هەیە".
ئەوەشیان ئاشکراکردووە "هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی 12 کاتژمێردا دەستگیربکەن، کە هەستاون بەئەنجامدانی تاوانەکە، ئاشکراشیکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
https://www.facebook.com/watch/?v=639246706951592
ک.ن