کوردستانی
وەزیری دارایی: كەمكردنەوەی بودجەی هەرێم بڕیارێکی سیاسییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2004وە تا 2020، نەیتوانیوە بەتەنیا و سەدا سەد مووچە دابەش بکات، باس لەوەش دەکات لێبڕینی مووچە پەیوەندی بە ئەو کورتهێنانەوە هەیە کە دروستبووە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2004وە تا 2020، نەیتوانیوە بەتەنیا و سەدا سەد مووچە دابەش بکات، لێبڕینی مووچە پەیوەندی بە ئەو کورتهێنانەوە هەیە کە دروستبووە کە لە توانای حكومەتدا نەبووە پڕی بكاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "كەمكردنەوەی بودجەی هەرێم بڕیاری سیاسییە و پێش ئەوەی بابەتێکی ئابوری بێت، بە عیراقمان راگەیاند، هەموو مەلەفی نەوتان تەسلیم دەکەین بەڵام کارەکانمان بگرنە ئەستۆ"، وتی "بابەتی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران پەیوەستە بەوەی کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە حكومەتی عیراق 201 ملیار دینار لە بودجەی هەرێمی بڕیووە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی نەوت دابەزیوە و داهاتی ناوخۆ كەمیكردووە، لە توانانی حكومەتی هەرێمدا نەبووە ئەو کورتهێنانە پڕی بكاتەوە".
وتیشی "له ههرێمی كوردستان ملیۆنێك و 270 ههزار زیاتر موچهخۆر ههیه، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگیمان پێكهێناوە، هەندێك بەرپرسمان لەسەر سەرپێچیكردن سزاداوە".
ک.ن
وتیشی "له ههرێمی كوردستان ملیۆنێك و 270 ههزار زیاتر موچهخۆر ههیه، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگیمان پێكهێناوە، هەندێك بەرپرسمان لەسەر سەرپێچیكردن سزاداوە".
ک.ن