کوردستانی

چارەسەری کۆرۆنا بێ بەرانبەر دەدرێت بەم کەسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری کۆرۆنا بێ بەرانبەر دەدرێت بەم کەسانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە 600 کەس سەردانی کلینیکی عەلی ناجی دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژەی بەوەشکرد چارەسەری پاڤیپراڤیر بێ بەرانبەر دەدرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا.

سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە 600 کەس سەردانی کلینیکی عەلی ناجی دەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها لە ئێستادا بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتییانەی کە دێن بۆ پشکنین نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە و بەشێکیشیان گومانیان هەیە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن دێن بۆ دڵنیایی پشکنین ئەنجام دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "جاران تەنها پشکنینی PCR ئەنجام دەدرا لە رێگەی لوتەوە، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵێک پشکنینی خوێن دەکرێت، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکنینی کیمایی خوێن دەکرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانی کلینکی عەلی ناجی دەکەین".

سەرخێڵ ئاراز وتی "ئەوەی لە ئێستادا جێگەی دڵخۆشیە  ئەو کەسانەی نیشانەیان هەیە خۆیان دێن پشکنین ئەنجام دەدەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە واتای ئەوەیە هاوڵاتییان هۆشیاریان زیاتر".

وتیشی "لە چەند رۆژی داهاتوودا داوامی کلینکەکەمان زیاد دەکرێت بەهۆی هاتنی شەپۆلی نوێی کۆرۆناوە، هەروەها لە کلینکەکەمان چارەسەری پاڤیپراڤیر دەدرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا کە بە چارەسەرە مەترسییەکە ناسراوە و بەبێ بەرانبەر دەرێت بەو کەسانەی پێویستییانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan