کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا- 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری (مازدا پیکاب).

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، کەسێکیان بە ناوی (د.ع.م) بە تۆمەتی هەڵگرتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و هەروەها كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان و دوو چەقۆی لابوو و دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری (مازدا پیکاب)دا گیرا".

ئاماژە بەوەشکراوە  "تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی مادە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan