کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كاری پێویست نه‌بێت سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ن تا گیانیان پارێزراوبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی سنوری شاخی ئه‌زمه‌ڕ‌ و گۆیژه‌‌ و دۆڵه‌ رووتی گرتۆته‌وه‌، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بن‌ و گیانیان پارێزراو بێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وری ته‌واوده‌بێت و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان