کوردستانی
ئه‌مساڵ بارانێكى باش ده‌بارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ئاستى دابارین له هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ساڵانى رابردوو باشتر ده‌بێت و له زۆربه‌ى ناوچه‌كانیش، له مانگى یانزه په‌ڵه ده‌دات.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ بارانێكى باش له هه‌رێمى كوردستان ده‌بارێت، ته‌نها له وه‌رزى پایز باران بارین كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام زستانه‌كه‌ى ته‌ڕ و باراناوى ده‌بێت".
وتیشى "پایزى ئه‌مساڵ له پایزى ساڵى 2022 باشتره، وه‌رزى زستان و به‌هاریش له هى ساڵى 2023 و 2025 باشتر ده‌بێت و ئاستى دابارین زۆرترده‌بێت به‌راورد به دوو وه‌رزى ئه‌و دوو ساڵه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەگشتی بۆ بارانی پەڵەش زیاتر لەنیوەی کوردستان لە مانگی یانزەدا پەڵە دەدات بەنزیکەی %60 یان زیاتری ناوچەکان، بەشێکیشیان بەڕێژەی %30 تا نزیکەی %40 پەڵە تێیاندا دەچێتە مانگی دوانزه، تاکۆتایی ساڵی 2025 پشتیوان به خودا پەڵەی سەرتاسەری داوە".
ع
بیروڕا



