کوردستانی
عهبدوڵڵا ئۆجهلان: رۆژئاوا هێڵى سوره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگهیاند، ئۆجەلان دۆخی باكور و رۆژهەڵاتی سوریای هەڵسەنگاندووە، هەموو ئەو پێشكەوتن و پێشهاتانەی لەگەڵ شاندی دەوڵەتدا تاوتوێ كردووە.
پهروین بوڵدان ههڵوێستى ئۆجهلانى ئاشكراكردووه و دهڵێت "چەندان جار لەگەڵ ئێمە، لەگەڵ شاندی دەم پارتی لەسەر سیاسەتی توركیا گفتوگۆی كردووە و پێى وایه سوریا و رۆژئاوا هێڵی سوورە و بابەتێكی جیاواز و تایبەتە بۆم".
باسى لهوهشكرد "ئەو چەندان جار دووپاتی لەسەر گرنگی پهیوەندیدانان لەگەڵ رۆژئاوادا كردووە، دەیەوێت لەگەڵیاندا قسە بكات، گفتوگۆیان لەگەڵ بكات و ئەو رێگەیەی پێویستە بەدواداچوونی بۆ بكرێت، چهندی بڕیارێك لەسەر ئەم بابەتە دراوە، لەگەڵیاندا هەڵسەنگێنی و تاوتوێی بكات، هێشتا ئەم دەرفەتە دروست نەبووە".
ع
بیروڕا



