گێتی
مهسعود پزیشكیان: تواناى بهرگریمان بههێزه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند، ئێران دەستپێکەری شهڕ نییە، بەڵام لە بەرانبەر هەر دەستدرێژییەک، بەهێزەوە بەرگریی دەکات.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند "ئەو کەسانەی کە رێککەوتنی بەرجامیان پێشێلکرد، ئێستا بانگهشهى ناپابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی دەکەن".
وتیشى "ئێران دەستپێکەری نائەمنی و بەدوای شەڕەوە نییە، بەڵام سەلماندوویەتی کە زۆر باش توانای بەرگرییەکی بەهێزی لە بەرانبەر دەستدرێژییەکاندا هەیە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئاژانسى وزهى نێودهوڵهتیی ئهتۆم هەڵسوکەوتێکی راستگۆیانەی لەگەڵ ئێران نەبوو، بەڵام بەوەشەوە ئێمە ئامادەی هاوکاریی لە چوارچێوەی قبووڵکراوەی نێودەوڵەتی و لە دەرەوەی ستانداردە دووفاقیەکانین".
ع
بیروڕا



