کوردستانی
فەزاحەتێکی سەرۆکی دیوانی حکومەت لە هەڵەبجە ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، 52 فەرمانبەری گرێبەستی بهبێ خاڵبهندى بۆ فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە دامەزراندووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو هەزاران کەسی دانەمەزراو فۆڕمیان پڕکردەوە بۆ دامەزراندن بەڵام بۆیان نەکرا.
سەروەت محەممەد لەڕێکخراوی هەڵوێست رایگەیاند "لە سەرەتای بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ئاماژەمان بەوەدا بڕیارێکی باش و گرنگی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ شار و دەرچوانی دانەمەزراو بەڵام بەداخەوە دامەزراندنەکە لە رێکاری یاسایی و تەندروستی خۆی لایداو بەشێک لەو دامەزراوانە لە دەرەوەی ھەڵەبجە دێن و موباشەرەیان بۆ کراوە دەوام دەکەن بەشێکیان دەرچووی ئەو بەشانە نین کە داواکراوە بەمەش مافی گەنجانی ئەم شارە ودەرچوانی دانەمەزراو خوراوە کە خاوەنی زۆرترین دەرچووی دانەمەزراوە".
وتیشی "بە بڕیارێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی 52 کەس دراوە لەبەرواری 29ی تەمووز ھەرچەند قەراربوو لە چوارچێوەی خاڵبەندی 500 کەسەکەدا ھەمان خاڵبەندی ئەوانیش بگرێتەوە، ئەمانیش بکات بەڵام بەداخەوە ئەم ناوانەش بە بێ ھیچ ئاگادارکردنەوە وخاڵبەندییەک کراون".
ع

بیروڕا



