راپۆرت
بانكه زه‌به‌لاحه‌كانى جیهان: ئاڵتوون به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكه زه‌به‌لاجه‌كان و بازاڕه دارییه‌كانى جیهان باس له به‌رده‌وامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی ده‌كه‌ن و ئه‌وان ده‌ڵێن، ناروونى له كه‌یسى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌گه‌رى كه‌مبوونه‌وى سوى بانكى، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاڵتوونه.
سارا ئەلیاسیری، ستراتیژێست لە بازاڕە داراییەکان لە کۆمپانیای CFI رایگەیاند " بەرزبوونەوەی زێڕ بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەهۆی هۆکاری بنەڕەتی و تەکنیکییەوە بووە، پێشبینیش ده‌كه‌ین ئەو کانزا بەنرخانەیە بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوەی بۆ هەر ئۆنسەیەک لە 3750 دۆلار نزیکبێتەوە".
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵتوون بۆ كه‌یسى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى له‌باره‌وه داوه.
تا ئێستا دادگای ئەمەریکا چارەنووسی لیزا کوک، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەدەگی فیدراڵی یەکلایی نەکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا فەرمانی دەرکردنی لە پۆستەکەی ده‌ركردووه، ئەمەش هەنگاوێکە مەترسی لەسەر سەربەخۆیی دامەزراوەکە دروست دەکات، کە سەرۆکی کۆمارییەکان داوای کەمکردنەوەی رێژەی سوودی ئەو دامەزراوەیە دەکات.
له لایه‌كى تره‌وه، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ئابووری ئەمه‌ریکا، وەبەرهێنەران پێشبینی دەکەن بانکی فیدراڵیی لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا لە 16 و 17ى ئەیلول بەڕێژەی 0.25 رێژەی سوود کەم بکاتەوە.
له لایه‌كى تریشه‌وه، بانكى مۆرگانى ئه‌مه‌ریكى كه یه‌كێكه له بانكه زه‌به‌لاحه‌كانى جیهان، پێشبینى كردووه نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبێته‌وه له ساڵى 2026 بۆ یه‌ك ئه‌نۆسه بگاته 4000 هه‌زار دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی به 3540 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 18 به 610 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها عه‌یاره 21 به 711 هه‌زار دیناره، ئه‌و نرخانه‌ش به‌بێ حه‌ق ده‌سته.
ع
بیروڕا



