ئابووری
یەكەمجارە لە مێژوودا نرخی زێڕ هێندە بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووە و نرخی هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 3,508 دۆلار كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە بەرزە.
پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەتا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر لێدوان و هەنگاوە سەیر و نامۆكانی بەردەوام بێت نرخی زێڕیش بەرزونزمی زۆر دەكات بە تایبەت بەرزبوونەوە، وەك ئەوەی كە ئێستا هەیە".
وتیشی"هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەی ئێستا بە پلەی یەكەم بۆ ئەو لێدوانانەی ترەمپ دەگەڕێتەوە كە دژ بە بانكی ناوەندی دەیدات و بەوەش ترس لای بازرگانان درووست بووەو ناچار سەرمایەكانیان لە بانكەكان بكشێننەوە و روو لە كڕینی زێڕ بكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" رۆژی 17 ی ئەم مانگە بانكی ناوەندی ئەمەریكا نرخی سوودی بانكی دیاری دەكات و بەشی هەرەزۆری بازرگانانیش پێشبینی ئەوە دەكەن سوودی بانكی كەم بكرێتەوە، بۆیە ئەوەش بووەتە یەكێكیتر لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ".
ئ پ
بیروڕا



