ئابووری

سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ بۆ مووچه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ بۆ مووچه‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بچێته‌ به‌غداو سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عیراق كۆببێته‌وه‌.

شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ داواكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌چنه‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق كۆده‌بنه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌یه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى دواخستووه‌.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێم و به‌غدا بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستیانكردووه‌ هیچ ره‌وا نییه‌، رێككه‌وتن كراوه‌، مانگانه‌ هه‌رێم داهاتى ناوخۆ بنێرێت و به‌غداش پاره‌ى مووچه‌ بنێرێت، به‌ڵام هه‌فته‌ له‌دواى هه‌فته‌ هه‌ر یه‌كه‌یان پابه‌ندبوونى خۆیان دواده‌خه‌ن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت ته‌نها فه‌رمانبه‌ران ده‌بنه‌ قوربانى، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و نزیكده‌بینه‌وه‌ له‌مانگى 11".

ع
Qaiwan
Qaiwan