کوردستانی
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا: با كچ و كوڕه‌كان رێكبكه‌ون ئاڵتوونى كه‌مبكرێت بۆ هاوسه‌رگیری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێستا كه نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه، بۆ هاوسه‌رگیریی كچ و كوڕه‌كان رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵتوونى كه‌مبكرێت و پرۆسه‌كه ئاسانتر بكرێت.
دكتۆر حه‌سه‌ن موفتى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێستا نرخى ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو گرانبووه، بۆ ژیانى هاوسه‌رى و ئه‌نجامدانى هاوسه‌رگیریی، پێویستە بنەماڵەی هەردوولا لەو بارودۆخە نالەبارە دا زیاتر یارمەتی یه‌كتربدەن و مارەیی زۆر نەکەنە رێگر و لەسەر مارەییەکی مەعقول رێکبکەوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەتایبەت کچەکە پێویستە داهاتووی خۆی نەکاتە قوربانیی چەند مسقاڵ زێڕیک، چونکە لەوە گرنگتر پێکهێنانی هاوسەرگیرییە، هەتا مارەیی کەمیش بێت ئەو هاوسەرگیریە پڕ بەرەکەت تر دەبێت".
باسى له‌وه‌شكرد " وەک لە فەرمودەی سەحیحی حەزرەتی پێغەمبەر موحه‌ممه‌د دروودی خودای لەسەر بێت هاتووە، ماره‌یی چه‌ند كه‌متر بێت و ئاسانكاریی بكرێت، ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌ره‌كه‌تدارده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێستا نرخى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 نزیكبووه‌ته‌وه له 900 هه‌زار دینار به‌بێ حه‌ق ده‌ست و ئاڵتوونى عه‌یاره 18 به 855 هه‌زار دیناره به‌بێ حه‌ق ده‌ست.
ع
بیروڕا



