عیراقی
رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه هەشت قوربانیی لێكه‌وته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له شارێكى عیراق، به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك له ماڵێك، به‌هۆیه‌وه هەشت كه‌سى خێزانێك سووتان و گیانیانله‌ده‌ستدا.
به‌پێى هه‌وڵێكى پۆلیسی دیوانییە "هەواڵی گیانلەدەستدانی غەسسان سەعید حەمود ئەلتائی و حەوت ئەندامی خێزانەکەی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەماڵەکەیدا سووتان".
باس له‌وه‌شكراوه "له رووداوه‌كه ژن و منداڵ بوونى هه‌یه، له ئێستادا تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی كه‌وتنه‌وه ئاگره‌كه كردووه".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسى دیوانییه، غه‌سسان ئەفسەرێکی پلەباڵای خانەنشین بووه.
ع
بیروڕا



