ئابووری
شاندێكى توركیا سه‌ردانى عیراق ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى باسكردن له پرسى نه‌وت و به‌تایبه‌تیش ئاو، بڕیاره له چه‌ند رۆژ داهاتوو شاندێك له توركیاوه سه‌ردانى عیراق بكات.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "بڕیارە له رۆژانى داهاتوو شاندێكی حكومەتی توركیا، كە لە ژمارەیەك بەرپرسی ئەو وڵاتە پێك هاتووە، سەردانی بەغدا بكات بۆ باسكردنی هەردوو بابەتی ئاو و هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە".
پرسى ئاو بابه‌تێكى گرنگ ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو و رێككه‌وتنى ئاو كه له‌ماوه‌ى رابردوو له‌نێوان عیراق و توركیا كرا.
له ئێستادا عيراق رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپى ئاو بووه‌ته‌وه و به جۆرێك زۆرینه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو وشكبوون یان ئاستى ئاوه‌كه به‌ته‌واویی دابه‌زیووه.
پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌ت به گرنگییه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاو ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌به‌سته له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى توركیا و عیراق جێبه‌جێ بكرێت كه بۆ عیراق گرنگه".
ع
بیروڕا



