کوردستانی
وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌نیازه له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له به‌رنامه‌یاندایه له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێشبینی ده‌كه‌ن له‌م دوو مانگه‌دا به‌تێكڕایی بتوانین له‌نێوان 10بۆ12 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند" له به‌رنامه‌ماندایه سود له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرین بۆ دروستكردنی 3 پرۆژه‌ی كاره‌با كه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیان 25 مێگاوات كاره‌با دابین بكات".
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم وتی" وێستگه‌ی كاره‌بای خه‌بات كه‌وتووه‌ته كار و له گه‌رمیانیش وێستگه‌یه‌كی وه‌ستاو خرایه‌وه كار، به‌و هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا بتوانین له‌نێوان 10بۆ12 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین".
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه هاوبه‌شه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو دوا مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه یان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆ كاره‌بایان راكێشاوه 1ی شوباتی داهاتوو ده‌بێت دوای ئه‌و واده‌یه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.