کوردستانی

په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هاته‌ ده‌نگ
مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی قسه‌كانی رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت زیاده‌ڕه‌ویی له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵناكه‌ن.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌وتارێكیدا هێرشێكی ناڕه‌وای كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌ ڕه‌مزی خۆڕاگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشن".

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌" ئه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو كه‌ به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاندو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له‌ بری هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌ و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ی تۆمار كرد".

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌" ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌گه‌ڵمان هاوكاربووبێت، زیاده‌ڕه‌ویش له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان