کوردستانی

پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئاسایشی راپەڕین ئاشکرای کرد کە دەستیان بەسەر زیاتر لە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری کریستاڵ و پێنج کەسیشیان دەستگیرکردووە لە لە دوو چالاکی جیاوازدا

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی راپەڕین ئاشکرای کرد "هێزەكانیان لە ئاسایشی قەڵادزێ و بنكەی ئاسایشی زەڵێ، سێ كەسیان دەستگیركردووە لە ناحیەی ئاراوە، بڕی دوو كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵ پێبووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی قەڵادزێ لە هەوڵێكی دیكەدا لەگەڵ ئاسایشی ئیسێوە، توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە یەك كیلۆ و 100 گرام مادەی هۆشبەریان لە جۆری كریستاڵ پێبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە