کوردستانی

هه‌ورامان..تیمه‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ورامان..تیمه‌كان له‌ ئاماده‌باشیدان
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی بۆ هاوڵاتیان دروست نه‌بێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌ مه‌رزی شۆشمێ‌ كه‌ مه‌رزێكی نیمچه‌ فه‌رمییه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ ئۆتۆمبیله‌ بار هه‌ڵگره‌كان له‌و مه‌رزه‌ دروست نه‌بێت.

حه‌مید بارام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر و بارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو شاره‌وانی و هاتوچۆ و رێگا و بان و فه‌رمانگه‌كانی مه‌رزی شۆشمێ‌ و كۆمپانیای گایرێكس له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودان و ئامێره‌كانی راماڵینی به‌فر و رشتنی خوێ‌ له‌ كاتی پێویستدا به‌كارده‌هێنین، بۆئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان گرفتی هاتوچۆ بۆ شوفێران دروست نه‌بێت ".

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ وتی" له‌م كاتانه‌دا دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش زیاتر له‌ كاته‌كانی تر له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوره‌كه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان