کوردستانی

بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ گردبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ گردبوونەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ گردبوونەوە و داوادەکەن، شۆفێری ئێرانی داغڵی هەرێمی کوردستان نەبێت.

شاخەوان ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 9-10-2020، کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ گردبوونەوە، داوا دەکەن ئەو بارانەی کە داغڵی هەرێم دەکرێت لە ئێرانەوە لە مەرزەرەکە بەتاڵ بکرێت و ئەوان بیگوازنەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان".

ناوبراو ئەوشی خستەڕوو "داواکاری ئەو شۆفێرانە داواکاری ئێستا نییە و پێشتریش چەند جارێکی دیکە گردبوونەوەیان ئەنجامداوە بەڵام ئەوەی  هەیە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستانە و ئێمە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین، و وتی "شۆفێرە کوردەکانیش دەتوانن داغڵی ناو خاکی ئێران ببن بە بار و بە بێ باریشەوە بەڵام ئەوان ئەوە رەتدەکەنەوە و دەڵێن دەبێت سەرجەم ئەو بارانەی کە داغڵی هەرێم دەکرێت لە مەرزەکە بەتاڵ بکرێت و بە شۆفێرە کوردەکان بگوازرێتەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان".

شاخەوان ئەحمەد وتیشی "رێککارەکانی خۆپارێزی لە مەرزەکە چی بۆ شۆفێرە کوردەکان بێت یان شۆفیرە ئێرانیەکان بێت ئەنجام دەدرێت دوای دڵنیابوونەوە لە تەندروستی شۆفێرەکە رێگەی پێدەدرێت کە ئەو بارە داغڵی ناو خاکی هەرێمی بکات و ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت ئەوە رێگەی پێنادرێت".




نوێ دەکرێتەوە...
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە