ئابووری
هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین هه‌رزان ده‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین له شارى سلێمانى هه‌رزان ده‌كرێن.
به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژى بهنزینخانهكانى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزین، به نۆرماڵ و محه‌سه‌ن و سۆپه‌ر هه‌رزان ده‌بن".
وتیشى "بۆ هه‌ر یه‌ك لیترێك بڕى 25 دینار داده‌به‌زن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 50 دینار گرانبوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن و سه‌رجه‌م بهنزینخانهكانى ناو شارى پێوه‌ى پابه‌نده‌بن".
ع
بیروڕا


