کوردستانی
ژنەكه‌م مردووه ئایا دایك و باوكى ده‌توانن داواى ماره‌یی بكه‌ن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزه‌ر و شاره‌زایه‌كى یاسا باس له‌وه‌ده‌كات، ژن دواى مردنى، دایك و باوكى ده‌توانن داواى ماره‌یی بكه‌ن و ئه‌وه قه‌رزێكه ده‌بێت بدرێت.
شاڵاو ئه‌بوبه‌كر، پارێزه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەپێی بڕیارى دادگای ته‌میزی فیدراڵیی كه له رۆژانى رابردوو ده‌رچووه، ژنێك كه مردووە، دایک و باوکی داوای مارەیی یان کردووە لە پیاوەکەی کە زاوای خۆیانە و دادگای باری کەسێتی شارى کوتى عیراق، بڕیاری داوە لە بەرژەوەندی داواکاران لەسەر داوالێکراو بەپابەندکردنی بە دانی مارەیی پاشەکی ژنەکەی هەرچەند لە ژیان دا نەماوە".
باس له‌وه‌شكراوه "دادگای ته‌مییزی فیدراڵیی بڕیارەکەی دادگای باری کەسێتی پەسەندکردووە و بە پابەندی شەرع و یاسای داناوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کەواتە مارەیی پاشەکی قەرزە لەسەر پیاو بەمردنی خۆی یان ژنەکەی مافی مارەیی پاشەکی هەر دەمێنێت، ئه‌گەر ژنەکەی بمرێت پێش خۆی دایک و باوکی دەتوانن داوای ئەو مارەیی یە بکەن وەک ماف و به‌ركه‌وته‌ى کچەکەیان کە دەگوازرێتەوە بۆ ئەوان بەپێی قه‌سام شه‌رعی".
ع
بیروڕا


