کوردستانی

سبەینێ دەوامی خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دەوامی خوێندنی ناوپۆل دەستپێدەکاتەوە
 مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی راگەیاند و بڕیارە لە رۆژی شەممەوە واتە سبەینێ دەوام دەستپێبکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەکە، رۆژی شەممە، رێکەوتی 10-10-2020، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی  یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، لە گشت ئاستەکان وقۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن، قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لە رێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "قوتابخانە ناحکومییە لوکاڵیەکان هەمان رێنمایی قوتابخانە حکومییەکانیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت، هاوکات قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 10ی ئامادەیی ، پاش دیاریکردن و هەڵبژاردنی بەشەکانی ( زانستی ـ وێژەیی ـ  پیشەیی ) دەست بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکەن، وەزارەتی پەروەردە جەخت دەکاتەوە لەگەڵ باشتر بوونی رەوشی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکاری روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاری نوێ دەدرێت".

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب