کوردستانی

شاره‌وانی پێنجوێن سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌وانی پێنجوێن سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانه‌
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ن تا ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان دروست نه‌بێت.

ئه‌میر جه‌مال به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" تیمه‌كانی شاره‌وانی و كۆمپانیای گایرێكس و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی شارۆچكه‌ی پێنجوێن سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانی شارۆچكه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ هاوڵاتیان و شوفێران دروست نه‌بێت".

به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن وتی" به‌م شه‌وه‌ تیمه‌كان له‌ كاركردن به‌رده‌وامن و توانیویانه‌ 50%ی رێگای مله‌كه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ شارۆچكه‌ی پێنجوێن ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ شارۆچكه‌ی سیدسادقه‌وه‌ و تا راده‌یه‌ك رێگاكه‌ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی بچوك كراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌میر جه‌لال وتیش" تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ش و هه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له‌ مه‌رزی باشماخه‌وه‌ بێته‌ ناو پێنجوێن". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان