کوردستانی

كه‌مپینێك بۆ پێشخستنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌نرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌مپینێك بۆ پێشخستنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌نرا
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و دیجیتاڵ میدیای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌ ئه‌نجامدانی كه‌مپینێك له‌ پێناو پێشخستنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌.

ئیسماعیل عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و دیجیتاڵ میدیای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند" دوای ئاشكراكردنی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێم بڕیارماندا ئه‌م كه‌مپینه‌ رابگه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاستی زانستی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز بكه‌ینه‌وه‌".

ئیسماعیل عوسمان، وتی" كه‌مپینه‌كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ چه‌ند قۆناغێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ناو خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت، قۆناغی دووه‌م له‌ ناو كه‌سایه‌تییه‌ ئیداریی و سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت، قۆناغی دواتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ن له‌ ڕێی هه‌شتاگێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی خۆیان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ ده‌توانن هاوكاری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن".

له‌ ریز به‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆتا پله‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌ كه‌ ئاستی(دی)یه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان