عیراقی

سالار مەحمود: عیراق یاسایەکی جێگیری بۆ هەڵبژاردن نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سالار مەحمود: عیراق یاسایەکی جێگیری بۆ هەڵبژاردن نییە
مەودا میدیا - کاروان نوری

راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق ئاشکرایکردووە، عیراق یاسایەکی جێگیری بۆ هەڵبژاردن نیە،  فرە بازنەیی رێگری لەساختەکاری سەرتاسەری دەکات عیراق خاوەن یاسایەکی جێگیر نیە بۆ هەڵبژاردنی گشتی کە زامنی سەقامگیری سیاسی بکات.

سالار مەحمود، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە "عیراق یاسایەکی جێگیری بۆ هەڵبژاردن نیە،  فرە بازنەیی رێگری لەساختەکاری سەرتاسەری دەکات عیراق خاوەن یاسایەکی جێگیر نیە بۆ هەڵبژاردنی گشتی کە زامنی سەقامگیری سیاسی بکات، بەپێی پێوەری نوێ بۆ دابەشکردنی کورسیەکانی هەڵبژاردن و بازنەکانی هەڵبژاردی پەرلەمانی عیراق، کورد لەناوچە دابڕاوەکان پاشەکشە دەکات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بازنەکانی هەڵبژاردن لە کوردستان بەم جۆرە دەبن (سلێمانی دەبێتە پێنج بازنە، هەولێر دەبێتە چوار بازن، دهۆک دەبێتە سێ بازنەی هەڵبژاردن)، ئەم فرە بازنەییە رێگری دەکات لە ئەگەری ساختەکاری سەرتاسەری، ئەم جەدەلەی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی روونی ناسەقامگیری سیاسیە لە عیراقدا، هەموو خولێکی پەرلەمان دەستکاری یاسای هەڵبژاردن دەکرێت، ئەم پێوەرەی دانراوە ناکۆکە لەگەڵ مادە ٤۹ ی دەستوری هەمیشەیی عیراق".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال