کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: نه‌سروڵڵا هه‌ستی گه‌لی كوردی بریندار كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: نه‌سروڵڵا هه‌ستی گه‌لی كوردی بریندار كردووه‌
مه‌ودا میدیا-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌ڵامی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی دا ده‌ڵێت جێگه‌ی داخه‌ كه‌سێكی وه‌ك به‌ڕێز نه‌سروڵڵا به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی رۆڵی مێژووییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ستی گه‌لی كورد برینداربكات.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی له‌ وتارێكدا دوور له‌ شێواز و ئه‌ته‌كێتی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و قوربانیدان و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ قسه‌ی كردووه‌".

له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه‌" جێگه‌ی داخه‌ كه‌سێكی وه‌ك به‌ڕێز نه‌سروڵڵا به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی رۆڵی مێژووییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمه‌ دیكتاتۆرییه‌كان و رۆڵی مه‌یدانییانه‌ی له‌ تێكشكاندنی داعشدا، به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ستی گه‌لی كوردستان بریندار بكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان