کوردستانی

ئەحمەدی حاجی رەشید: کازمی بریاری خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەحمەدی حاجی رەشید: کازمی بریاری خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی داوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق وادەی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت "کازمی بەڵێنی پێداوین کە پارەیی جوتیاران رەوانەی هەریم بکات"

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەردانی وەفدی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێی راگەیاندین ئەو بەڵێنەی کە بەجوتیارانی هەرێمی داوە جێبەجێی دەکات و ئەو بڕە پارەیەیی کە بەڵێنی پێدان بۆ پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێمی دەکات".

سەبارەت بە کاتی ناردنی پارەکە بۆ هەرێم ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاری سەرفکردنی پارەکە دراوە بەڵام کازمی لە قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستی بە کاتە تا ئەوەی پارەی پێویست بۆ جوتیاران دابین بکات، لەگەڵ تەواوکردنی پارەی تەواو، رەوانەی هەرێمی دەکەن".

 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە