عیراقی

پێشنیازێکی نوێ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازێکی نوێ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی  لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ماوەیەکە سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتن لە عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد پێشنیازیان ئەوەمان کردووە كە كۆمپانیای نەوتی كوردستان دروست بكرێت لە هەرێمی كوردستان لە رووی تەكنیكی پەیوەندیی بە حكومەتی هەرێم هەبێت و لە رووی ئیدار  و چاودێری پەیوەندیی بە کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتەوە هەبێت.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەیەکە سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتین لە عیراق کە پێدەچێت لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەموارکردنەوەی یاساکە تەواو بێت و دەنگی لەسەر بدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کۆمپانیایە نیوەی دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی عیراق دەبات بۆخۆی لەڕووی دەرهێنانی نەوت و راکێشان و رێککەوتنەکانی نەوت کە زۆربەی کۆمپانیاکان دەچنە ژێر دەسەڵاتی ئەوەوە، هەروەها کە ئەم کۆمپانیایە دروست دەکرێت بێگومان دەبێت هەرێمی کوردستانیش پەیوەندیی پێوەی هەبێت".

غالب محەمەد وتی "پێشنیازی ئەوەمان کردووە كە كۆمپانیای نەوتی كوردستان دروست بكرێت لە هەرێمی كوردستان لە رووی تەكنیكی پەیوەندیی بە حكومەتی هەرێم هەبێت و لە رووی ئیدار  و چاودێری پەیوەندیی بە كۆمپانیای نیشتیمانی نەوت هەبێت لە عیراق".

وتیشی "ئەگەر ئەم کۆمپانیایە دروستبکرێت گەندەڵییەکان لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە شەفافیەت دەبێت لە داهاتی نەوت، هەروەها کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق چارەسەر دەکات".

باسی لەوەشکرد "لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستانە ئەگەر دەیەوێت کێشەکانی چارەسەر بکات دەتوانێت لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەدا رێکبکەوێت، ئەوکاتە هەموو ئەرکەکان دەکەوێتە سەر شانی ئەو ئەو کۆمپانیایە، هەروەها کوردستان رێککنەکەوێت ئەوکاتە بابەتەی نەوت قورستر دەبێت، چونکە هەموو بابەتەکانی نەوت بەو کۆمپانییەوە دەبەسترێتەوە ئەگەر هەر کارێک بکرێت لە دەرەوەی کۆمپانیاکە بە نایاسایی دادەنرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب