عیراقی

ئەردۆغان بانگهێشتی مستەفا کازمی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان بانگهێشتی مستەفا کازمی دەکات
مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرای کرد مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق نامەیەکی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیاوە پێگەیشتووە و بەفەرمی بانگهێشتی کردووە بۆ وڵاتەکەی.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی تورکیا لە نامەیەکدا بە فەرمی بانگهێشتی مستەفا کازمی کردووە بۆ تورکیا، هەروەها نامەکە لەلایەن فاتیح یەڵدزەوە، باڵیۆزی تورکیا بۆ عیراق درا بە مستەفا کازمی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیاندا"

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مستەفا کازمی و  فاتیح یەڵدز باس لە باشترکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان