عیراقی
دڵنیایی دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان مانگانە بەغدا بڕی 320 ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە بودجەی 2021دا دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی نەوت بۆ بەغدا.
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "هەتاوەکو بەغدا بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بدات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت، وەک بینیمان لەم ماوەی پیشوودا نەیتوانی مووچەی خۆی بدات مووچەی هەرێمیشی نەنارد".
باسی لەوەشکرد "بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام لە بودجەی 2021دا دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە رێککەوتنی ناردنی نەوت بۆ بەغدا".
س.س