عیراقی
هۆکاری سووتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی لە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ کاروان رەسوڵ
سووتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای حەشدی شەعبی لەسەر ئەو بارەگایە کاردانەوەی قسەکانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیایسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووی دارایی عیراق کە لە پەرلەمان متمانەی لێوەرگیردرایەوە، لە چاوپێكەوتێنكدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی دیجلەی عیراقی سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكەی چەند رۆژی رابردووی سەر شاری هەولێر دەڵێت "بە ئامانجكردنی هەولێر لەوەوەیە كە گرووپەكانی حەشدی شەعبی پێیانوایە هەرێمی كوردستان نزیكە لە ئەمەریكاوە".
هەرلەو چاوپیکەوتنەدا دەشڵێت "گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بەغدا و هەولێر دەكەنە ئامانج هەروەك ئەوەی داعش دەیكردنە ئامانج".
ئەو قسانەی هۆشیار زێباری لە چەند رۆژی رابردوودا بووە هۆی درووستبوونی گرژی لەنێوان چەند پەرلەمانتارێكی پارتی و پەرلەمانتارێكی لایەنگری گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و دانیشتنێکی پەرلەمان هەڵگیرا و ئەمڕۆش 2020/10/17 بووە هۆی سووتاندنی بارەگای لقی 5ی پارتی و هەڵکردنی ئاڵای حەشدی شەعبی لەسەر ئەو بارەگایە.
ک.ر