کوردستانی
دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە پەرلەمانی کوردستان رۆژی پێنجشەممە کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی بدات.
دکتۆر رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (15)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/16.
هەروەها بەپێی ئەو کارنامەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە "بە مەبەستی ده‌نگدانە له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق دەکرێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت دوێنی دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2020 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسایی چاکسازی ئەنجامدا.