کوردستانی
لەچی کاتێکدا پڕۆژە یاسای چاکسازی هەڵدەوەشێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی و ئەندام پەرلەمانێکیش باس لە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژە یاساکە دەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 15ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 16ی کانونی دووەمی 2020 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە دهنگ لهسهر پرۆژهیاسای (چاكسازی لهخانهنشینی مووچهو دهرماڵهو بهخشین و ئیمتیازاتهكانی تر) بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 92، 96، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عیراق دەدرێت.
سیروان بابان، ئەندام پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەوەی ئەگەر پڕۆژە یاسای چاکسازی دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت چ بڕیارێک لەسەر پڕۆژە یاساکە دەدرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەر پڕۆژە یاسایەک دەنگ نەهێنیت ئەوا پڕۆژە یاساکە ئەگەر کێشەی هەبوو لە پڕۆژە یاساکە پەرلەمان یان لیژنە باڵاکانی پەرلەمان کێشەکە چارەسەر دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر هەر دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا ئەوا پڕۆژە یاساکە کۆتایی دێت و هەڵدەوەشێتەوە".