کوردستانی

منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ خنکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن سێ سال لە ناحیە حاجیاوا کەوتە ناو زێرابێک و خنکا و تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ تەرمی منداڵێڪی تەمەن سێ ساڵ بەناوی (ک.و.ع) لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گەڕەڪی فەرمانبەران گەیندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە ڪە بە هۆی ڪەوتنە ناو زێرابەوە لەبەردەم ماڵی خۆیان خنڪابوو".

ناوبراو وتیشی "دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد "پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ رووداوەڪە ڪراوەتەوەو لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪەش بەردەوامە لە ئێستادا هیچ ڪەسێڪ بەهۆی رووداوەڪەوە دەستگیرنەڪراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان