کوردستانی
وەزیری کشتوکاڵ چەند پێشنیازێک دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک مادەی سەرەتایی کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد رەزامەندی دراوە لەسەر پێشنیازەکانیان.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/21 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک مادەی سەرەتاییمان کرد کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پرۆژە کشتوکاڵییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەروەھا لێخۆشبوونی هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە رەسمی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بکەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جوتیارانی راستەقینە دابین بکرێن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای گفتوگۆ ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، رەزامەندیدا لەسەر پێشنیارەکانمان بۆ پشتگیریی جوتیاران و پرۆژە کشتوکاڵیەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی راسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەڵمان کاری پێویست ئەنجام بدەن".
بێگەرد تاڵەبانی وتوشیەتی "لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندن و بەرھەمھێنانی ئەو پێداویستيانەى كە بۆ هەرێمى كوردستان گرنگن".
س.س
س.س