کوردستانی
مەودا میدیا کاتی تیروپشکی ناوی حاجیانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ بکات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەودا میدیای راگەیاند "ناوی تۆماکراو لای ئێمە 72 و هەزار و 202 کە داوای حەجیان کردووە، بڕیارە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو 19ی کانونی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تیروپشک بۆ ناوەکانیان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ حەجی ئەمساڵ تیروپشک بۆ 4500 کەس دەکرێت لە هەرێمی کوردستان کە لە پرۆسەیەکی کراوەدا بە ئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندیدار و دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجام بدات".