کوردستانی
جارێکی دیکە پڕۆژەی لێدانی لۆگۆی تاكسی دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "جارێکی دیکە پرۆژەی لۆگۆ و رەنگی لەزگەی تاکسییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی رێککارەکانی وەزارەتی تەندروستی و کەرەنتینەکردنەوە کارەکانی راگیرابوو".

فەرەیدون عومەر، بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە (22-10-2020)، جارێکی دیکە پرۆژەی لۆگۆ و رەنگی لەزگەی تاکسییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەتەوە و تا کۆتایهاتنی کارەکان بەردەوامی دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی رابردوودا ئەم بڕیارە دەرکرابوو بەڵام بەهۆی رێککارەکانی وەزارەتی تەندروستی و کەرەنتینەکردنەوە کارەکانی راگیرابوو، بەڵام جارێکی دیکە دەستمان بە کارەکانمان کردووەتەوە و لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیش پرۆژەی لۆگۆ و رەنگی لەزگەی تاکسییەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەیی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە جۆرێک لە سستی لە کارەکاندا هەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئەو رێککەوتن و گرێبەستەی کە وەزارەتی گواستنەوە بۆ رێکخستنی کاروباری تاکسییەکان کردوویەتی لۆگۆ و رەنگی لەزگەی تاکسییەکانی هەولێر رەنگیان سوور و تاکییسەکانی پارێزگای سلێمانی شین و رەنگی تاکسیەکانی پاریزگای دهۆکیش رەش دەبێت، رەنگی لۆگۆ و لەزگەکانی تاکسیی نێوان شارەکان قاوەیی دەبێت.
ک.ن
ک.ن